ده‌زانم زۆر باش ده‌زانم كه ئه‌و هيچ كات نايه‌ته ئێره و نوسينه‌كانم ناخوێنێته‌وه زۆر دڵم بۆت ته‌نگ بووه زۆر بيرت ده‌كه‌م خۆزگه ده‌تزانى چه‌نده بيرت ده‌كه‌م ده‌نوسم به ڵكو دڵم ئارام بێته‌وه بۆچى نابێت له ژیانمدا رۆژێکى خۆشم هه‌بێت ؟ خوايه گيان منيش حه‌قى خۆمه ژيانێكى ئارامم هه‌بێت چیم له‌م هه‌موو عاشقه دڵ خۆشانه که‌متره بۆ نابێت وه‌ک ئه‌وان بم ، ئێستا كه لێره نيت ده‌مويست له‌بيرت بكه‌م به‌ڵام نه‌متوانی زياتريش خوشم ویستی رۆژه‌كان تێ ده‌په‌رن و من زياتر و زياتر دڵم بۆت ته‌نگ ده‌بێت زياتر و زياتر بيرت ده‌كه‌م زياتر و زياتر لام خۆشه‌ويست ده‌بيت جگه له تۆ ناتوانم بۆ چركه يه‌كيش بێت بير له كه‌سێكى تر بكه‌مه‌وه ،خوايه گيان من به‌نده‌ى تۆم چۆن هاورات لێ بكه‌م تا به هانامه‌وه بێت ؟
تاکه‌ى هاوار بكه‌م و چاره‌ى ده‌ردم ناكه‌يت ؟
خوايه گيان ماندوم زۆر زۆر ماندوم
ماندوم له ئه‌م ژيانه
ماندو له هه‌مو كه‌سم له هه‌مو هاورێيانم
چه‌نده لێت ببارێمه‌وه ؟
خوايه گيان گه‌ر بۆ يه‌ك نابين كاره‌ساتێكم به‌سه‌ر بێنيت كه هه‌مو يادگاريه‌كانیم بير بچێته‌وه
هيچ نه‌بێت له كاره‌ساتێكى سه‌ياره‌دا توشى له‌بير چونه‌وه‌م بكه
خوايه گيان كارێكم به سه ر بێنه هه‌مو شتێكم بير چێته‌وه
