که‌نامۆیی
وه‌ک ره‌شه‌با، هه‌ڵده‌کات و
پێده‌شتی ئارامم ده‌بڕێ
که خه‌م،
وه‌کو قه‌له‌ڕش
له‌به‌رده‌رگه‌ی ژووره‌که‌مدا
باڵه‌کانی ده‌کاته‌وه‌و له‌نگه‌ر ده‌گرێ
من،چۆله‌که‌ی باڵ ته‌زیوی
خه‌مه‌کانی خۆم هه‌ڵده‌گرم
ده‌ڕۆم...ده‌ڕۆم
تا تیشکی چاوی مناڵێك ده‌دۆزمه‌وه
فڕین وه‌بیر چۆله‌که‌ی خه‌م ده‌هینمه‌وه
که‌چی گیانه!
زۆر جار به‌چاوی خۆم دیومه
که‌مناڵان، له‌شاره‌دا، خه‌فت ده‌خۆن،
وه‌کو بێچوه‌مراوی،دێن،
له‌زه‌ریاچه‌ی چاوی تۆدا خۆیان ده‌شون!