|
ماڵئاوا گوڵى خه‌م .. ئیتر په‌نجه‌ره کریستاڵییه‌کانى خۆشه‌ویستیت له‌ژێر پێما ورد و خاش ده‌که‌م.. ئیتر مه‌له جوانه‌کانى ئه‌وینى بێ گه‌ردم سه‌ر ئه‌بڕم و جارێکى تر له ده‌رگاى عه‌شقى نائومێدت ناده‌م . |
له‌مێژساڵه
ده‌رگای عیشقم
له سه‌ر خۆما داخستووه
چپه و سرته‌ی هیچ شۆخێکم
له جێژوانا نه‌بیستووه،
بۆم پرسیاره
ئه‌ی دڵبه‌ره‌ی سرک و سڵم
چۆنت توانی
وا به شۆخیی
به په‌نجه‌ره‌ی چاوی مندا
بێیه ژوور و بدزی دڵم؟
