په‌نجه ته‌زیوه‌كانم له نێو په‌نجه‌كانی نا بوو بارانیش جه‌سته‌ی سڕمانی له ئاوهه‌ڵكێشابوو هه‌نگاوه‌كانمان زۆر به هێمنی ده نا، جار جاره‌ش به تیله‌ی چاو ئه‌مانڕوانیه یه‌كتر هه‌ر یه‌كه‌مان له دڵی خۆیدا شتێكی ئه‌وت... تۆ بڵێیت ئه‌مه دوا دیدار بێت..؟؟ تۆ بڵێيت جارێکی تر شه‌قامه‌كان هه‌نگاوه‌كانمان بگرێته ئــامێز ؟؟ تۆ بڵێیت جارێكی تر هه‌ناسه‌م پڕكه‌م له شنه‌ی عه‌تری لێوی و چاوم ببڕمه چاوه مه‌نگه‌كانی ؟؟ له‌و ساته‌دا لێكدانه‌وه‌ی هه‌ستم زۆر لاواز بوو پرسیاره‌كانم بێ وه‌ڵام بوو بۆیه هێچم بۆ ناوتراو زارم بێ كه‌لام بوو.. به‌ڵام دڵم پێی وتم ئه‌مه دوا دیداره... ئه‌مه دوا دیداره... هه‌ر بۆیه ڕوخسارمان گه‌لێ ماته‌مینی پێوه دیار بوو كاتێك گه‌شتینه‌نزیكی ماڵه‌وه، به هێمنی په‌نجه له‌رزۆكه‌كانم له نێوان په‌نجه‌كانیدا هێنایه ده‌ره‌وه به نه‌رمه هه‌نگاوێك لێی دوور كه‌وتمه‌وه وجار جاره‌ش ئاوڕێكم لێ ئه‌دایه‌وه، ئه‌موویست هه‌نگاوه‌كانم زیاد بكه‌م به‌ڵام پێم نه‌بوو بڕۆم ئه‌تووت بزمارێكی ڕه‌قم و له‌دار كوتراوم ،له ناكاو ئــاوڕیكم دایه‌وه‌و به ڕاكردن چوومه‌وه‌لای ده‌ستم له ملی كرد‌و لێوم له‌سه‌ر لێوی دانا و هه‌ناسه‌مان تێكه‌ڵ یه‌ك كرد ڕیزێ دڵۆپی فرمێسك له‌چاوانمان ئه‌باری.. حه‌زم ئه‌كرد له‌و كاته‌دا ته‌نها بۆ یه‌ك چركه گشت یاساوده‌ستوره‌كانی جیهان به ده‌ست من بوایه هه‌مووئه‌و بیر‌و بۆچونه كۆنه په‌رستیانه پێشێل بكه‌م و بیان گۆڕم كه من و ئه‌و و هه‌زارانی وه‌ك ئێمه‌ش تا ئێستا پێوه‌ی ئه‌ناڵێنین...بۆ جاری دووه‌م په‌نجه‌كانم له نێوان په‌نجه‌كانی هێنایه ده‌ره‌وه و جه‌سته‌م له جه‌سته‌ی جودا بۆوه‌و هه‌تا دوا ساتی له چاو وونبوون ئاوڕمان بۆ یه‌ك ئه‌دایه‌وه...ئــه‌و ڕۆشت وله‌و كاته‌وه چاوم پێی نه‌كه‌وتۆته‌وه كۆمه‌ڵێك ئازار‌و خه‌فه‌ت و ژانیشی بۆ من جێهێشت، ته‌نها ئه‌وه‌ی فه‌رامۆشی به دڵی من ئه‌دات وێنه‌كانێتی به‌ڵام له‌گه‌ڵ سه‌یر كردنی هه‌ر وینه‌یه‌كی پێكی شادی و مه‌رگ ئه‌نۆشم وهێدی هێدی ئه‌تو‌ێمه‌وه...ئــه‌و ڕاستگۆ بوو منیشی خۆش ئه‌ویست منیش شــه‌یدای ئه‌و بووم به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی لێك جودا كرده‌وه‌كه‌سه‌كانی ده‌وروبه‌ری بوون كه‌نه‌فام بوون كه بیر‌و بۆچونی كۆمه‌لایه‌تیان له پله‌و پایه‌یه‌كی نزمدا بوو...بمرێ ئه‌و كلتوره كۆنه نـــابه‌جێیه‌ی كه به‌زۆر سه‌پێنراوه به‌سه‌رمانداو ئه‌بێت ملكه‌چی بین....
طيانة وةرة خةمي دووريت كؤري شةوي ليَ شيواندم
دةستي رةقي يادةكانت ضةند ثةرِةي شعري درِاندم
طيانة وةرة باليَوةكان زةردو وشك هةلَنةطةريَن
وةرة بارؤذاني تةمةن وةكو طةلاَي دارنةوةريَن
سةيرم نةماوة لةدووريت هةتاكو كةى ئاوابم
بؤضى نايتة دلَمةوة من لة عةشقت بىَ حيسابم
دةبا بةسبىَ ئةم دوورية جاريَك هةستت ببزويَنة
ضةند جار هاتم لةدةرطام دا تةنها جارىَ بمدويَنة
طةر وا بكةى بىَ طومان ئيتر دلَم خؤشحالَ ئةبىَ
لةباتى ئازارى شةو ويَنةى تؤ‌م لا ميوان ئةبىَ
لةرؤذانى منالَيما هاتى خؤت خستة دلَمةوة
هاتى لةدةرطاى دلَت دام ضوويتة ناو بير و هةستمةوة
لةو كاتةوة خؤشةويستيت بويتة هاوبةشى ذيانم
بويتة سةرضاوةى ئيلهام و هؤنينةوةى شيعرةكانم
طيانة هةرطيز وا تيَنةطةى كة من لة عةشقت بيَزارم
نةخيَر تةنها تؤ‌م خؤشدةوىَ تةنها تؤى تاكة دلَدارم
تؤ تاكة طولَى رواوى لةناو باخضةى ئةم دلَةما
دلَم جيَطةى كةس نابىَ تؤ سةرنيَي بةسينةما