پێنووسه که م ئه يويست چيتر ،
له سه ر ئه و له وحه يه شتێک نه نووسێت
!ئه يويست چيتر له مه ر تۆوه ، شتێک نه يه ت به مێشکيا ...
ئه يويست بێده نگی بکاته بيانووی بيرچوونه وه ...
من هه م‌و شتێکم بير چۆ ته وه ...
خۆم ...
عه شق ...
بۆنی خاکی باران لێدراوی شه وانی بارانيم ...
چاوه ڕێ بوونه کانی هه ميشه ييم ...
هيوا به به يانی چاوه کانت ،
ڕۆيشتنه که ت ...
نامه کانی هه رگيز نه گه يشتووم ،
به ڵام هه ناسه که م...
نه م ئه زانی ،
به يانی ...
ڕه سمی تۆ له سه ر ديواری دڵم ،
بۆ هه ميشه وينه ی تۆی گرتووه و ...
وێران کردنی مه حاڵه !!!
به ده‌سته‌کانمان ئاشق بووین و
په‌نجه‌مان به سه‌ر پیته‌کانی ئه‌شق داهێنا
ژیان له به‌ر چاومان پڕبوو له ده‌ستی ئاشق
پڕ بوو له ده‌ستی میهره‌بانی....
تۆ رۆیشتی و
ده‌سته‌کانمت له کۆڵانێکی ته‌نیادا جێهێشت
له‌و ساته‌وه ده‌سته‌کانم
له ناو گیرفانه‌کانمدا ده‌گرین.



جاده اسم تو رو فریاد میزنه
دل من بوسه ی تو پر میزنه
ای تموم خاطرات هستیم
قلبمو یاد تو خنجر میزنه
¤¤این جاده زندگی‌ست¤¤
¤¤جاده ای که انتهای ندارد¤¤
گووڵه ئه‌مرو گوو‌ڵم هێنا
تا هه‌ناسه‌ی تێکه‌ڵ به‌هه‌ناسه‌ت کا
له مێژه گووڵ ته‌نیا ئه‌گری
بیری په‌پوله‌که‌ی ئه‌کا
منیش گووڵه بیری تۆم کرد
باپێکه‌وه خه‌م به‌ین به با
له هه‌ر کوێ بم بیرت ئه‌که‌م
خۆشم ده‌وێی پڕ به دنیا
تۆ عه‌شقیت و دنیای جوانی
په‌نجه‌ره‌ی سۆز به ڕوی منا
تو خوا جوانیت بابنۆشم
گووڵه ئه‌مرو ته‌مه‌ن ئه‌یبا
ژین غه‌داره سبه‌ی پیرین
که‌س سه‌یری من و تۆ ناکا
به لافاوی ته‌مه‌ن ئه‌ڕوا
هه‌موو جوانی به‌ره و فه‌نا
ده توخوا گووڵه ماچێک
باده‌رچێ ڕۆح بۆ تۆ قه‌ینا
من که تۆم دی هه‌مووم بیرچوو
من که بۆ تۆ گوو‌ڵم هێنا
من تۆم هه‌بێ
ئیدی چیمه له ڤالانتاین و
چوارده‌ی دوو
مه‌م و زین ،
یان هه‌ر ئه‌شقێکی دی به سه‌ر چوو..!
من ئه‌و ڕۆژه‌ی تۆم تیا ناسی
بۆ خۆم ده‌که‌م به هه‌موو شت
به جه‌ژنی له دایك بوون و
ساڵی تازه،
به ڕۆژ ژمێر و به مێژوو....!
ئه‌تكه‌م به وڵاتی عه‌شق و.....
منی غه‌ریبیش ڕێگا ئه‌گرم.....
تا له‌و سنوره بپه‌ڕمه‌وه
زه‌مانێكه له چاوه‌ڕوانیتام
خه‌و به گه‌ڕانه‌وه‌ی تۆوه ئه‌بینم
دڵی ته‌نیام زۆر بێزاره‌و..
شه‌وان ئه‌ستێره‌كان ئه‌دوێنم
له‌و ڕۆژه‌وه‌ی تۆ ڕۆیشتووی
گه‌ڵا گه‌ڵا عومری گه‌نجیم
به هه‌نیسكێ هه‌ڵئه‌وه‌رێ
هیواكانم بێ هه‌نگاون
زۆر ئه‌سته‌مه ڕێگا بگرێ
ئه‌م سه‌فه‌ره‌ت شه‌پۆلێكی خوێناویه‌و
ئه‌مبـا به‌ره‌وسه‌د كاره‌ســــات
بگـــــــه‌ڕێوه..
تاكوچیتر خه‌می دووریت
ئه‌رخه‌وانی خه‌ونه‌كانم نه‌وه‌رێنێ
ده‌نـــــا ئه‌م غوربه‌ته فرمێسكی
په‌شیمانیت پێ ئه‌ڕژێنێ.