تبليغاتX

* ژيان بۆ كه‌سـێكه دڵــى خۆش بێت
لـه مـۆم فـیـر بـوم * بـه ڕاوه‌سـتـاوی بـمـرم * بـه بـی هـاوار بـمـرم * بـۆ خـۆشـه‌ویـسـتـم بـمـرم
هه‌موو ڕۆژێ کاتێ هه‌تاو
هه‌ڵدێ و ماچی ئاسمان ئه‌کات
کاتێ شه‌ماڵ دێت و
یاری به په‌رچه‌می خاوم ئه‌کات
دڵم زیز ئه‌بێت له ژیان
چاوم پڕ ئه‌بێت له گریان
ئاخر گوڵم وات فێر کردووم
هه‌موو سپێده‌یه‌ک به تیشکی خۆرا
نامه‌یه‌کم بۆ بنێریت
وا ڕاهاتووم هه‌موو شه‌وێ
به چاوی ئه‌ستێره‌کان و
تریفه‌ی مانگدا
شیعری جوانم بۆ بنێریت
که‌چی عه‌یامێکه ونیت
نامه‌یه‌کی تۆم پێ ناگات
ته‌نهاییت ڕاسپاردووه
بێت له جیاتیت باوه‌شم کات
ئه‌مڕۆ دڵم بڕیاری دا
به هه‌ورێکی دڵ پڕی وه‌ک خۆی
ئه‌م نامه‌یه‌ت بۆ بنێرێت
تێیدا پێت ئه‌ڵێت ده‌رکه‌وه
چاوه‌ڕوانیت شێتم ئه‌کات
ده‌رکه‌وه پێش ئه‌وه‌ی سه‌راب
بۆ چاوانی ڕاکێشم کات
له بیرت دێ؟
له بیرت دێ پێت ئه‌وتم
گه‌ر زیز بی لێم، من دڵ ته‌نگم؟
ئیتر له خۆم نابورم و
ئاوێزانی مه‌رگم؟
ده‌وا پێت ئه‌ڵێم زیزم
زیزم له‌وه‌ی که لێم ونیت
ده‌ده‌رکه‌وه....
ده ده‌رکه‌وه  نه‌کا زیزیم
وه‌ک گه‌رده‌لولێ هه‌ڵکا و
چی یادگاری نێوانمانه
بۆ ئامێزی گۆڕێ به‌رێت
ده‌رکه‌وه ده‌ی مه‌یه‌ڵه زیزیم
بێته شه‌پۆلێکی توڕه‌ و
خۆم و عه‌شقم به‌ره‌و که‌نارێ
له فه‌نابوون به‌رێت....

                                                                 كانى                                           




لينك وه‌ستاو نوسراوه‌ له 2007/12/18کاتژمێر 8:56 PM له لايه‌ن ..:: ( تـحـسـیـن ) ::..

ثىَ ووت : ئةطةر بميَنيتةوة هةموو سةر لة بةيانيةك بة سثيَدة ئةلَيَم هةتا سلاَوت لىَ بكات , دواييش خؤر ئةكةم بة ثاسةوان هةتا لة خةو هةلَت بستيَنىَ . رِوخسةتيش نادةم هةتا تؤ رِيَت نةداوة هيض شةونمىَ لةسةر طوولَ بميَنيَتةوة .-  تؤزىَ جوولاَيةوةو ووتى : ئةزانى ضية ... - يةكسةر ووتى : بة هةموو فريشتةكان ئةلَيَم بؤ هةر شويَنيَك ئةرِوَيت ئاطايان ليَت بيَت , كاتىَ شةويش داهات تةنها تؤ ئةستيَرةكان بذميَريت . دووايى ووتى نا ! خؤم ئةرِؤم ئةستيَرةكانت بؤ لىَ ئةكةمةوة , تةنيا بلَىَ كاميانت خؤش ئةويَت ؟ ئةمةيان باشة ؟ يان ئةوةيان ؟ درةوشاوةترة وانية ...-  خؤ ئةستيَرة , ئةستيَرةى ناوىَ .دةى رِاستى ئةووت خؤى ئةستيَرة بوو .-   سةير بكة ئةى مانط ضى ؟ مانطت ئةوىَ ؟ شنة با ؟ يان خةون ؟ هةر كاميَكت ئةوىَ ... ئةزانى بةلَيَن ئةدةم كة ئيتر لة بةر ثاييز دلَشاد نةبم , كاتىَ بالَى ثةرِةس هيَلكة ئةيةشيَت نةطريم , بؤ بينينى طوولَةكان ثةنجةرةكان نةشكيَنم , ئيتر لة بالَندةى عةشق دلَطران نةبم , نارِؤمة ذيَر باران , ئيتر ... بىَتاقةت بوو , قسةكةى برِى و وتى :-  هيضيان بة كةلَكى من نايةن .- خواية ئيتر ضى ؟ ئاخةر ضى ئةتوانىَ ... ئةها بيرم كةوتةوة .خؤم دةريات بؤ بةديل ئةطرم , تةنيا بميَنةرةوة !-   دةريا لة ناو دلَما ديلة !-  ئةتةوىَ لةتىَ لة ئاسمانت بؤ لىَبكةمةوة ؟نيطاى لة ئاسمان برِى و ووتى : - من خؤم ئاسمانيم .- ئةى دارستان ؟ ئةتةوىَ دارستانت ثيَشكةش بكةم ؟بة زةردةخةنةوة ووتى :-دارستان لة ناو ضاوى منداية , ئةوة نية ضاوم سةوزة .هةمووى ووتبو , دةريا , ئاسمان , ئةستيَرة , مانط , شنة با , دارستان , ... .  هةمووى  ! بةلاَم هيضيانى نةويست .بةتانيةك لة هةورى دا بة خؤى دا و تا تووانى بارى .- ئؤى بيرم نةبوو ... ئةطةر بؤت ببم بة باران و بباريَم ضىى ئةلَيَيت ؟ ئةوسا ئةميَنيتةوة ؟ - باران لة ناو دةستى خؤم داية !ئيتر هيضى بة بيردا نةهات بة ئارامى ووتى :- بتةوىَ و نةتةوىَ دلَمت برد , ضاوة كانمت ئةدةمىَ .ديسانةوة ووتى :-  ئةويش بة كةلَكم نايةت ....-  بووم بة شنة با و هةلَم كرد , بووم بة هةور و باريم , بووم بة ئةستيَرة و درةوشامةوة , بووم بة مانط و خةرمانةم دا . بةلاَم نةى ويست !!-بالَندةيةك كة مولَكى خؤت نةبيَت ئةطةر سةد قةفةسيشى بؤ درةست بكةيت هةر ئةفرِيَت و لة دة ستت ئةضىَ ...كاتىَ خةريك بوو ئةم رِستةيةى ئةووت وابزانم رِاستةوخو سةيرى فرميَسكةكانى ئةوى ئةكرد و ووتى :- بالَندةيةك كة مولَكى خؤت نةبيَت ئةطةر سةد قةفةسيشى بؤ دروست بكةيت هةر ئةفرِيَت و لة دة ستت ئةضىَ ... .-  رِاستى ئةكرد ... بالَندة ... مولَكى خؤى ... ئةفرِيَت ... رِؤذيَك ...

 



لينك وه‌ستاو نوسراوه‌ له 2007/12/17کاتژمێر 11:49 AM له لايه‌ن ..:: ( تـحـسـیـن ) ::..

پیره‌ پیاوێک له‌ شین گێڕی هه‌ڵه‌بجه‌دا

وتیان: کۆڕی شین گێڕی بۆ هه‌ڵه‌بجه‌یه‌.
وتم: له‌ کوێ؟!
وتیان: له‌ هۆڵی گشتیی شار.
وتم: ئه‌ی ناونیشانه‌که‌ی؟
وتیان: به‌ سه‌ربه‌رانی ده‌رگاکه‌یه‌وه‌
نوسراه‌ «شین گێڕی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید».
چاویلکه‌کانم له‌ چاو کرد...پاڵتاوه‌که‌م کرده‌ به‌رم،
گۆچانم گرت به‌ده‌سمه‌وه‌ وپێڵاوه‌کانم هه‌ڵکێشا و به‌ره‌و شین گێڕی
که‌وتمه‌ رێ... …که‌ سه‌یرم کرد، به‌ سه‌ر ده‌رگای هه‌مو ماڵی شاره‌که‌وه‌نوسراوه‌
«هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید»...
هه‌ر که‌سم دی له‌ سه‌ر سینه‌ی نوسرابو
 هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید» ...
له‌ ده‌رگای
قوتابخانه‌کان...
له‌ ده‌روازه‌ی مزگه‌وته‌کان...
به‌ سه‌ر لوتکه‌ی چیا و پانتایی ده‌شته‌وه‌
نوسرا بو «هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید»...
له‌ لانکه‌ و
بێشکه‌ی منداڵان...
 له‌ پاچ و بێڵی کرێکار...
له‌  یه‌ره‌ق و نیری جوتیار...
له‌ سه‌رحوجره‌ی مامۆستاکان...
له‌ پێنوسی نوسه‌رانیش... نوسرابو
«هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید»...
له‌ کێلی
قه‌برستانه‌کان،
له‌ تابوت و ته‌ته‌شۆر و له‌
قوڵنگه‌ی گۆڕهه‌ڵکه‌نه‌کان، نوسرابو
«هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید»...
له‌ دار و دره‌خت و به‌روبوم،
له‌  هاژه‌ی  قه‌ڵبه‌ز  و  شه‌تاو ...
له‌ سه‌یرانگا و مه‌زرا و کانیاو،نوسرابو
«هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید»...
له‌ سه‌ر شمشاڵی شوانه‌کان،
له‌ گونده‌ سوتاو و ماڵه‌ روخاوه‌کان...
له‌ سه‌ر چڵۆسک و خه‌ڵوز و خۆڵه‌مێش و
له‌ گژ و گیا، له‌ سه‌ر ده‌غڵ و دانه‌ هه‌ڵپڕوزاوه‌کانیش
نوسرابو «هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید».

چاوێکم گێڕا به‌ ناخ و بنچاخه‌کانی مێژودا،
به‌ دیوانی شاعیران و به‌ په‌خشانی ئه‌دیبانی رابوردودا
نوسرابو «هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید».
نه‌خشه‌یه‌کی
کوردستانی گه‌وره‌م بینی
به‌ هه‌رچوارچمکیه‌وه‌ نوسرابو
«هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید».
ئه‌ژنۆم شل بو...
به‌ره‌به‌ره‌ هه‌نگاوه‌کان خۆیانیان لێ ده‌دزیمه‌وه‌...
تاسم کرد و دۆش دایبردم ...  به‌رچاوم ره‌ش بو...
سه‌رم نایه‌ سه‌ر قه‌فی گۆچانه‌که‌م...هه‌ناسه‌م سوار بو و
وه‌ک ده‌ریا له‌ سینگمدا په‌نگی خوارده‌وه‌...دڵم له‌ سه‌ر صه‌د لێی ده‌دا...
ده‌رونم وه‌ک دیزه‌ ده‌کوڵا، له‌ دڵ خۆمدا گوتم ئێستا بۆ کوێ بڕۆم...
شین بۆ کێ بکه‌م، بۆ کێ بگریم، شیعر و په‌خشان بۆ کێ و به‌ کوێدا بخوێنمه‌وه‌...
کام مه‌رگه‌ سات و قه‌ڵاچۆ بلاوێنمه‌وه‌، فرمێسک بۆ کێ و بۆ کوێ بڕێژم،
له‌ کام گۆڕستاندا ئاخ و ئۆفه‌کانی خۆم بنێژم...
هه‌نسکه‌کان ته‌نگیان به‌ یه‌ک هه‌ڵچنی بو،
چاوه‌کانم هه‌ر وه‌کو هه‌وری به‌هاران به‌ خوڕ فرمێسکیان ده‌باران...
له‌ پڕ سه‌رم به‌رزکرده‌وه‌...
له‌ شین گێڕی هه‌ڵه‌بجه‌دا خۆم دیته‌وه‌.

 
 




لينك وه‌ستاو نوسراوه‌ له 2007/12/17کاتژمێر 11:35 AM له لايه‌ن ..:: ( تـحـسـیـن ) ::..

دوای تۆ 
 
دوای تۆ خۆشەویستم
 
ئاوی ڕوبارەکان لێڵوو وشک بوون!

مۆمی حه زه كان به بێ  ڕوناكی كوژانه وه

په پووله ی  حه زه كان به بێ سه ما

بارگه یان گواسته وه...

یادگاریه كان تامه زرۆی شه وانی ژوانی

هه ردووكمانن!!!

بولبووله كان به ڕۆشتنی تۆ وه كوو جاران ناخۆێنن!

به ڕۆشتنت گیانه هه رچی حه زوو ئاره زوو بوو

بردتن له گه ڵ خۆت.....

له ئاشقان به جێ مام

عومری لاویم به بێ سوود به ڕێ كرد

ده موو چاوم شێوه ی ڕه نگی پاییزانه ی له خۆ گرت..

به ڕۆشتنت ئازیزم چه ند وه رزی به سه ردا هات

هه ر نه هاتیه وه چه ند چاوه ڕوان بووم!!!

تا شێوه ی خه یاڵیم له خۆ گرت.........




لينك وه‌ستاو نوسراوه‌ له 2007/12/17کاتژمێر 11:33 AM له لايه‌ن ..:: ( تـحـسـیـن ) ::..

كلیك بكه تا قه‌باره‌ی ته‌واوه‌تی وێنه‌كه ببینیت



لينك وه‌ستاو نوسراوه‌ له 2007/12/15کاتژمێر 10:23 AM له لايه‌ن ..:: ( تـحـسـیـن ) ::..

كلیك بكه تا قه‌باره‌ی ته‌واوه‌تی وێنه‌كه ببینیت



لينك وه‌ستاو نوسراوه‌ له 2007/12/13کاتژمێر 10:59 PM له لايه‌ن ..:: ( تـحـسـیـن ) ::..

كلیك بكه تا قه‌باره‌ی ته‌واوه‌تی وێنه‌كه ببینیت



لينك وه‌ستاو نوسراوه‌ له 2007/12/13کاتژمێر 10:28 PM له لايه‌ن ..:: ( تـحـسـیـن ) ::..

توو ئه‌و چه‌تره‌ی که‌ هاوڕێته‌ ڕۆژی ته‌م و باران و تاو
ده‌ستت ئه‌گرێ و جێت ناهێلێ ، تا ئه‌تداته‌ ده‌ستی هه‌تاو
توو ئه‌و ڕێیه‌ی یه‌که‌م هه‌نگاو ، ده‌ست پێده‌کات تا دڵی من
خۆزگه‌و ئاهم لێ ون نه‌که‌یت، بمخه‌یته‌ ناو ده‌ریای بێ بن
 وشکه‌داری چه‌ماوه‌ بووم ، بۆ ده‌ستی تۆ بووم به‌ گۆچان
تا له‌گه‌ڵتا ڕێگا بکه‌م ، به‌ دوورتکه‌م له‌ داچه‌مان
دڵم ئێستا وه‌کو ماسی له‌ تۆڕی تۆ نابێته‌وه‌
چاوم وه‌ک مۆم تا دواته‌مه‌ن به‌ سووتان بۆت ئه‌توێته‌وه‌
تازه‌ گوڵی چیم بۆ دێنی ، که‌ من دڵم هه‌ڵوه‌ریوه‌
له‌ هه‌واری خۆشه‌ویستی هیچ ئارامیم تیا نه‌دیوه‌
 عه‌شق وه‌کو ده‌ریا وایه‌ چه‌ن شه‌پۆل به‌ی له‌‌جێی خۆتی
له‌ باڵنده‌ی قه‌فه‌س ئه‌چێت، چه‌ن هاوارکه‌یت دیل و کۆتی
زۆر ئه‌ترسم ئیتر ناوم نه‌بیستمه‌وه‌ به‌ ده‌نگی تۆ
وابه‌جارێک کاڵ ببمه‌وه‌ هه‌رگیز نه‌گه‌م به‌ره‌نگی تۆ
  به‌ڵام من هه‌ر دیلی تۆم و قه‌ت ئازادیم ناوێته‌وه‌
دڵم ڕه‌گی لای تۆ دانا هه‌ڵیکه‌نی ناڕوێته‌وه‌
من دڵۆپێک ئاشکی ته‌ڕ بووم ، که‌وتمه‌ ده‌ریای چاوانته‌وه‌
باڵدارێکی بێ لانه‌ بووم ، باڵمدا به‌ ئاسمانته‌وه‌
وه‌ک دواگه‌ڵای چڵی شاتوو به‌ شه‌ماڵت هاتمه‌ سه‌ما
گه‌ر بۆ ساتێک ده‌ستم به‌رده‌ی ئه‌مرم له‌ ناو ئه‌شک و خه‌ما
ئاسوده‌م تا گیان بسپێرم ،هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی زوو بگه‌م پێت
به‌ وه‌رینیش بۆ لای تۆ دێم ، به‌ مردنیش دێمه‌ سه‌ر ڕێت
ئه‌ی خۆره‌تاو هه‌ر بۆ ساتێک له‌ به‌رزیتا وه‌ره‌ خوارێ
تا بزانی چه‌ند به‌ژانه‌ ئاوابوونی لای ئێوارێ
تا ببینی چۆن گه‌ڵاکان ده‌ست له‌ ده‌ستی یه‌ک به‌رناده‌ن
چۆن باوبۆران به‌ ته‌زیویش دواسات بێ ماچ قه‌ت هه‌ڵناکه‌ن
دڵنیابه‌ من به‌فرێکم ، له‌ ناو پێکتا تووامه‌وه‌
ڕێگایه‌کی داخراو بووم ، له‌سه‌ر ڕێی تۆ کرامه‌وه‌
تازه‌ له‌ ناو شه‌وو ڕۆژتا یادگاری من داگیرساوه‌
ناونیشانم هه‌ڵبه‌ستێکه‌ ، له‌ ناو دڵتا به‌جێماوه‌
چۆن ئه‌توانی ره‌زی شیعرو باخی وشه‌م فه‌رامۆشکه‌ی
بێ ئاواز و گۆرانی من به‌ عه‌شقی تر دوا پێک نۆشکه‌ی
کێ وه‌کو من له‌ تاریکیت ، خۆری کرد به‌ کانی چاوت
کێ وه‌کو من دیوانێکی پڕ گۆرانی کرد به‌ ناوت
له‌ دووره‌وه‌ کێ تۆی برده‌ به‌ر ئاوێنه‌ی ڕوونی کانی
له‌ گریان و پێکه‌نینا ، وه‌رزی دڵی تۆی ئه‌زانی
له‌ دڵته‌نگی بارانت بووم له‌ خۆشیدا هه‌ر گۆرانی
وه‌کو گه‌ڵا زوو هه‌ڵوه‌ریم ، که‌وتمه‌ سه‌ر ڕێت به‌ ئاسانی
یه‌که‌م حه‌رفی ناوه‌که‌ی تۆ بو به‌ شیرینی زمانم
به‌ڵام گوڵێ دڵنیابه‌ من به‌ بێ تۆ سه‌رگه‌ردانم
‌نه‌که‌ی بڕۆی به‌جێم بێڵی دوا ئاوازم بکه‌ی به‌ شین
من سه‌رمه‌ستم به‌ ناوی تۆ لێم مه‌به‌سته‌ ده‌رگای ئه‌وین
یادت ماوه‌ تۆ خۆت وتت من به‌ خۆرت ئه‌کرێمه‌وه‌
وه‌کو به‌فر له‌ ناو گڕی ته‌نیایتا ئه‌توێمه‌وه‌
چۆن فرمێسکێک که‌ ئه‌وه‌رێ ناچێته‌وه‌ ناو چاوانت
یا که‌ رۆژێک تێئه‌په‌ڕێ نایه‌ته‌وه‌ سه‌ر ژیانت
بڕوا بێنه‌ به‌و قه‌ده‌ره‌ی که‌ من و تۆی به‌یه‌ک ناسان
به‌و ئه‌وینه‌ی به‌ هێمنی هاته‌ دڵت زۆر به‌ ئاسان
بڕوا بێنه‌ به‌ هاتنه‌وه‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌فری ئه‌مساڵ
به‌و هه‌ڵبه‌سته‌ی به‌ شێتانه‌ چاوه‌ڕێته‌ وه‌کو مناڵ
به‌و نامه‌یه‌ی که‌ باڵ ده‌گرێ تا ده‌گاته‌ دووره‌ وڵات
وه‌ک چیرۆکی ئه‌فسانه‌یی تا به‌ ده‌ستی خه‌یاڵ ده‌گات
توو ئه‌و خۆره‌ی له‌ چاوتایه‌ تو ئه‌و هه‌سته‌ی له‌ ناختایه‌
له‌ ئێستاوه‌ تا هه‌میشه‌ ده‌رگای دڵم ئاواڵایه‌
منیش ئاوا له‌سه‌ر ڕێتا باڵدارێکی هه‌ڵکورماوم
به‌ڵام چیبکه‌م بۆ له‌ باڵدان کۆترێکی باڵبه‌ستراوم
توو به‌هارێک که‌ چاوه‌ڕێی له‌ سه‌ر ئه‌سپی خه‌یاڵم بیت
که‌ هاتییه‌وه‌ ئاراممکه‌ ته‌نیا چرای ناو ماڵم بیت
تۆ له‌ دڵمای به‌ڵام چیبکه‌م که‌ من هێشتا له‌ خۆم دوورم
له‌وه‌ته‌ی هه‌م دڵشکاوم له‌ ناو عومری سه‌وز و سوورم
له‌ به‌هارا ڕه‌نگم دانا له‌گه‌ڵ به‌فرا دڵم ته‌زی
به‌ نیگای خۆر تووامه‌وه‌ ، له‌ پاییزا چاوم وه‌ری
ڕووبار هات و به‌جێی هێشتم ئاوڕی لێم نه‌دایه‌وه‌
خۆر به‌ خه‌نده‌ له‌ من هه‌ڵهات شه‌وی هێنا به‌ دوایه‌وه‌
تۆ نه‌تدیوه‌ که‌ په‌پووله‌ به‌ عه‌شقه‌وه‌ بۆ مۆم ده‌چێ
به‌ڵام ئه‌و زۆر بێباکانه‌ ئاگر به‌سه‌ر دڵیا ئه‌نێ
تۆ بڕوانه‌ هه‌نگه‌زه‌رده‌ ، که‌ به‌سه‌ر گوڵ ئه‌خولێته‌وه‌
شه‌ماڵ ده‌ستی چڵی ئه‌گرێ و گوڵ له‌ ماچ دوور ئه‌خرێته‌وه‌
من له‌ ده‌رگای گۆرانیمدا فرمێسکم لێ کرایه‌وه‌
له‌و شوێنه‌ی گوڵی تیا وه‌ری دڕکێکی لێ ڕووایه‌وه‌
باسی خونچه‌و چرۆ مه‌که‌ من به‌هارم له‌ ده‌ست داوه‌
زه‌رده‌خه‌نه‌م که‌وته‌ ژێر لێو چرایه‌کی کزکراوه‌
عه‌شق به‌فری پێش بارینه‌، که‌ گه‌شته‌ خاک ئه‌توێته‌وه‌
چاوی کز و دڵی پڕه‌ هه‌ر به‌ گریان ئه‌کرێته‌وه‌
هه‌راسان بووم چونکه‌ عه‌شق سه‌رابێکی پڕ غوباره‌
وه‌ک ڕه‌شه‌بای سلێمانی گۆڵ شکسته‌ی ناو به‌هاره‌
ئیتر به‌ گوڵ فریو ناخۆم بۆنی دیاره‌ بێ وه‌فایه‌
ساتێک له‌گه‌ڵ په‌پووله‌داو ساتێک له‌گه‌ڵ شه‌ماڵدایه

                                                                                           ئه‌حمد محمد          




لينك وه‌ستاو نوسراوه‌ له 2007/12/13کاتژمێر 9:16 PM له لايه‌ن ..:: ( تـحـسـیـن ) ::..

خۆم خۆم ناناسمه‌وه‌
چیت لێکردم ئه‌ی خواوه‌ند؟
سه‌یری ئاسمان ده‌که‌م به‌ چاوانی مه‌لوله‌وه‌
تا دڵی به‌ حاڵم بسووتێ و به‌ بارانی به‌رائه‌ت پاکم کاته‌وه‌ له‌ گوناه
گوناهی من سه‌رابێک بوو،سه‌رابێک که‌ پڕه‌ له‌ نزای شێتانه‌
پڕ بوو له‌ تێکه‌ڵ بوون و ئاڵۆز بوون
ئێستا ده‌ڵێم بباره‌ باران ،بباره‌ سه‌رم نم نم
نه‌وازیشم که‌ ،به‌ دڵۆپه‌کانت هه‌موو جه‌سته‌م ماچ که
پاکم که‌وه‌ له‌ گوناه
ئاخر تۆ خۆت ده‌زانی به‌ڵێن وابوو جگه‌ له‌ تۆ که‌س ماچ نه‌که‌م
جگه‌ له‌ تۆ که‌س بۆن نه‌که‌م ، جگه‌ له‌ تۆ ئامێزم بۆ یارێکی تر نه‌که‌مه‌وه
جگه‌ له‌ تۆ که‌س نه‌وازیشی ئه‌م جه‌سته‌ په‌سته‌م نه‌کا
جگه‌ له‌ تۆ هیچ خواوه‌ندێ نه‌بێت به‌ ماڵی دڵم
به‌ڵام سه‌د حه‌یف و مه‌خابن ،ئه‌و به‌ڵێنه‌ی من دام به‌ تۆ ،به‌ڵێنێکی کوردانه‌ بوو ،کوێرانه‌ بوو
ئه‌مجاره‌ش دۆڕام ئازیزم



لينك وه‌ستاو نوسراوه‌ له 2007/12/13کاتژمێر 8:36 PM له لايه‌ن ..:: ( تـحـسـیـن ) ::..

* *